سەرۆک بەرهەم جەختدەکاتەوە لەگرنگی کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان بە ئاڕاستەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە

2021/10/25

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە عەبدولقادر بن شاعە، باڵیۆزی جەزائیر لە عێراق.

لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا و کاراکردنی کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی عێراق و جەزائیر لە پێناو بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا.

هەروەها باس لە پرسە ھاوبەشەکانی ناوچەکە کرا، و سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لە گرنگی کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە، لەسەر بنەمای دیالۆگ و گفتوگۆ و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان و کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان بە تایبەتی قەیرانی سوریا و یەمەن و لیبیا و بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و وەستاندنی نەھامەتییە مرۆڤایەتییەکان کە گەلانی ناوچەکە و بەتایبەتی ئەو وڵاتانە رووبەڕووی دەبنەوە.

ھاوکات سەرۆک کۆمار ستایشی هەوڵەکانی باڵیۆزی جەزائیری کرد لەماوەی جێبەجێکردنی کارەکانی لەعیراق لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەئەرکەکانی داهاتوویدا.

لای خۆیەوە باڵیۆزی جەزائیری زۆر سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد، ھەروەھا ھەوڵەکانی سەرۆک بەرھەمی بەرزنرخان لەپتەوکردنی رۆڵی عێراق لە ناوچەکە و نێودەوڵەتی، و جەختیشی لەهەڵوێستی جەزائیر کردەوە لەگەڵ عێراق و هەوڵەکانی بۆ بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری.

Presedent

هەڵبژاردە