سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان

2021/12/02

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 ی کانوونی یەکەمی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی عادل کەریم، وەزیری کارەبای حکومەتی فیدراڵ.

لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی ھاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دۆسیی وزە، بەمەبەستی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پشتیوانیکردن لە پرۆژە ھاوبەشەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییان.

Presedent

هەڵبژاردە