سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی یەکڕیزی و یەکخستنی ھەوڵەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی چاکسازی بنەڕەتی و چەسپاندنی حوکمڕانی باش

2021/12/02

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 ی کانوونی یەکەمی 2021 پێشوازیکرد لە رەشید عەزاوی، ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات و جەختکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی ھاووڵاتییان و گرنگی یەکڕیزی و یەکخستنی ھەوڵەکان لەم قۆناغەی ئێستادا، بەمەبەستی هەنگاونان رووەو ھێنانەئاراوەی بەرکەوتە نیشتمانییەکان و داوا رەواکانی خەڵک بە ئاڕاستەی چاکسازی بنەڕەتی و بونیادنانەوە و پشتیوانیکردن لە چەسپاندنی حوکمڕانی باش.

Presedent

هەڵبژاردە