سەرۆک بەرھەم ساڵح پێشوازیکرد لە سەرۆک وەزیرانی عێراق
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە 22ی کانوونی دووەمی 2022 پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی گشتی وڵات و جەختکرایەوە لەگرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتیان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و رێگەگرتن لە کارە تاوانکارەکانی داعش بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاووڵاتیان و دابینکردنی هەموو پشتیوانییەک لە ھێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئەرکەکانیان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەن.
هەروەها دووپاتکرایەوە لەگرنگی یەکخستنی هێزە نیشتمانییەکان لە پێناو ھێنانەدی ئاسایش و سەقامگیری و ھێنانەئاراوەی مافە دەستوورییە نیشتمانییەکان و داوا رەواکانی ھاووڵاتیان بۆ ژیانێکی ئازادی باشتر.
Presedent