سەرۆک بەرهەم: دووپاتدەکاتەوە لە پێویستی راپێچکردنی ھەموو ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە تاوانەکانی داعش بۆ بەردەم دادگا
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە خاتوو ئالیس نادیریتۆ، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و راوێژکاری تایبەت بە جینۆساید.
لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەعێراق ئەنجامدراوە، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پتەوکردنی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق و تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو بابەتە.
ھەر لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم دووپاتیکردەوە لەگرنگی راپێچکردنی ھەموو ئەو کەسانەی کە لەتاوانی تیرۆریستی تێوەگلاون بۆ بەردەم دادگا و سزادانیان و وشککردنی سەرچاوەکانی تیرۆر، ھاوکات بەگرنگییەوە باسی لە کۆکردنەوەی بەڵگەنامەی تاوانەکانی داعش کرد، بەتایبەتی تاوانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ھەروەھا بەسزا گەیاندنی تاوانباران، لەپێناو مسۆگەرکردنی مافی قوربانیان و دووبارە بوونەوەی تاوانی لەو شێوەیە.
Presedent