سەرۆک بەرھەم پێشوازیکرد لە سەرۆکی بەرەی تورکمانی

2022/05/16


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی.

لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵینگارییە جۆراوجۆرەکان، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لە گفتوگۆ و دیالۆگ بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و هەنگاونان بەرەو ھێنانەئاراوەی بەرکەوتە نیشتمانییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتیان.

Presedent

هەڵبژاردە