روونکردنەوە

2022/11/12


 دوای گەڕانەوەی سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید لە کۆبونەوەی باڵای کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی کە لە کۆماری دیموکراتی گەلی جەزائیر بەڕێوەچوو ، هەروەها دوای بەشداریکردنیشی لە کۆنفرانسی باڵای شەرم شێخ کە لە کۆماری میسری عەرەبی سازکرا، بەشێک لەو لایەنانەی چاوییان بە عێراق و عێراقییەکان هەڵنایات بەرەوپێش بچن و لە  ئاشتیا بژین، مشتومڕێکیان وروژاندووە کە بەهۆیەوە مەرامیانە سەرکەوتنەکانی سەرۆک کۆمار بشێوێنن کە لە هەر دوو سەردانەکەی بەدەستی هێناوە و دیداری ئەرێنی لەگەڵ زۆرێک لە ئەو سەرکردە و سەرۆکانە بەدیهێناوە کە بەشدارییان لە دوو کۆبونەوەی باڵای میسر و جەزائیر کردووە.
 کۆبوونەوەکان لە بەیاننامە رەسمیەکاندا ئاشکرا کراون کە لە لایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەوە بڵاوکراونەتەوە، کە دەستبەجێ بەدواداچوونی بۆ هەموو ئەو کۆبوونەوانە کردووە کە سازکراون، بەو پێیەی هیچ چالاکی و کۆبوونەوەیەک و دیدارێک نەبوە کە بڵاو نەکرابێتەوە کە لەنێوانی دەوڵاتانی برادا سازکرابێت. 
 هەڵوێستی عێراق ڕوون و ئاشکرا بوو لە دەربڕینی سیاسەتی خۆی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پابەندبوونی بە مەسەلە گەورەکانەوە کە لە پێشەنگی ئەوانە مەسەلەی گەلی عەرەبی فەلەستینیی بو.  ئه م هه ڵوێسته له لایه ن هەمووانەوه پێزانین و ڕێزی لێگیرا ،ئەمەش له لایەن مەحمود عەباس سه رۆکی فەلەستین له دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماردا پشتڕاستکراوەتەوە و و تیایدا ستایشی هه ڵوێستی عێراقی کردوە بۆ ئەوەی لەلایەن سەرۆک کۆماره گوزارشتی لێکراوە.
 ئەو دەربڕینە پڕ هەستانەی کە سەرکردەکان و دۆست و برایان دەریانبڕی، پەرۆشی هەموو لایەکیان بۆ پێگەی عێراق و چالاکییەکانی لە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکەیدا دوپاتکردۆتەوە، ئەم دەربڕینانە لەلایەن سەرۆک کۆمارە وە پێشوازییان لێکراوە، هەروەها بە دووپاتکردنەوەی پەرۆشی عێراق بۆ ژینگەیەکی سیاسی پر ئاساێس  و سەقامگیر لە ناوچەکەماندا.
 ڕوونکردنەوەکەمان وەک دەربڕینێکە بۆ ڕێزگرتن لە مافی ڕای گشتی بۆ خستنەرووی ڕاستییەکان و سەرقاڵبوون نییە بە قسە و باس کە جگە لە تێکدانی هەڵوێست و ڕووی عێراق هیچ ئەنجامێکی تری نیە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

Presedent

هەڵبژاردە