سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تونسەوە پێدەگات
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پەیامێکی پیرۆزبایی لە قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس پێگەیشت بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
فەخامەتی سەرۆک
بە خۆشحاڵیەوە گەرمترین پیرۆزبای بە ناوی خۆم و گەلی تونسەوە ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئێوە بە سەرۆک کۆماری عێراق و هیوای تەندروستی باش و بەختەوەری بۆ ئێوە دەخوازم و بۆ گەلی عێراق براش سەقامگیری و گەشەسەندن، لە خودای مەزن دەپارێمەوە یارمەتیتان بدات و فەزڵی خۆیتان بداتێ بۆ ئەوەی وڵاتەکەتان بەرەو ئاستێکی بەرزتر ببەن لەسەر ڕێگای پێشکەوتن و سەرکەوتن.
هەروەها ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە بۆ ئەوەی ویستی خۆمان دوپات بکەینەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و برایەتی و هاریکاری کە هەردوو وڵاتەکەمان پێکەوە گرێدەدات، هەروەها ئامادەیی تەواو دووپات دەکەمەوە بۆ کارکردن پێکەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گەیاندنی بۆ ئاستێکی باشتر کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو دوو گەلی برامان بکات.
لە کاتێکدا پیرۆزبایی گەرمتان بۆ دوپات دەکەمەوە، تکایە فەخامەتی بەڕێز ئەوپەڕی رێز و پێزانینم قبوڵ بفەرمون.
قەیس سەعید
سەرۆک کۆماری تونس
Presedent