خانمی یەکەم جەخت دەکاتەوە لەسەر پرەنسیپی دادپەروەری لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی قانونی ڕزگاربووانی ئێزدی

2022/12/05


 خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەم ، ڕۆژی پێنجشەممە 1ی دیسێمبەری لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد خاتوو سەراب ئەلیاس بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕزگاربووانی ئێزدی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

 لە میانی دیدارەکەدا ، خانمی یەکەم ڕایگەیاند، قانونی ڕزگاربووانی ئێزدی یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکان، بەڵام گرنگتر لەو جێبەجێکردنی ئەو قانونەیە بە هەموو بڕگەکانییەوە لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری.

 لای خۆیەوە خاتوو سەراب ئەلیاس سوپاسی خانمی یەکەمی کرد بۆ پاڵپشتی و پشتیوانیکردنی لە کچان و ژنانی ئێزیدی، هەروەها گرنگیدان بە کێشە و ئازارەکانیان ، هاوکات متمانەی خۆی بە پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی خانمی یەکەم نیشاندا.

 خاتوو سەراب ئەلیاس وردەکاری ئەو کار و خزمەتگوزارییانەی خستەروو کە بەڕێوەبەرایەتیەکەی پێشکەشی ڕزگاربووانی ئێزیدی کردوە و ئاماژەیکرد بە بەشێک لەو ئاستەنگانە کە هاتونەتە بەردەم تەواوکردنی کارەکانیان لە گەیاندنی هاوکاریدا.

Visible

هەڵبژاردە