سەرۆک کۆمار سەردانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە دەکات

2022/12/07


 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی چوارشەممە، ٧ی دیسێمبەری ٢٠٢٢، لەمیانی سەردانی بۆ پارێزگای بەسرە، سەردانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی شاری بەسرەی کرد.

 سەرۆک کۆمار لەگەڵ ئەندامانی دادگا کۆبووەوە، لە نزیکەوە ئاگاداری کورتەیەک بو لە ڕەوتی کاری دادگا و ئەو ئەرکانەی کە بەڕێوەی دەبەن، 
لەو رووەوە سەرۆک کۆمار وتەیەکی پێشکەش کرد کە تیایدا ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری بەرزنرخاند لە دامەزراندنی بنەماکانی دادپەروەری و سەروەری قانون بە مەبەستی چەسپاندنی شکۆمەندی دەوڵەت و بەدیهێنانی مافەکان.

سەرۆک کۆمار باسی لە گرنگی پارێزگای بەسرە و هەڵوێستەکەی و پێویستی گرنگیدان بە پارێزگای بەسرە لەرێگەی پەرەپێدانی دۆخی خزمەتگوزاریی بەگوێرەی خواست و ویستی هاووڵاتیان و هەروەها جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی سەقامگیری ئەمنیی چونکە سوودێکی زۆری هەیە لە باشترکردنی دۆخی ئابووری پارێزگاکە.

سەرۆک کۆمار ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند کە دادوەرانی بەسرە خستویانەتەگەڕ بەوردی و خۆبەخشانە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و بەرپرسیارێتیان بە هەموو دڵسۆزی و پیشەییەوە خستۆتە ئەستۆ.

Presedent

هەڵبژاردە