سەرۆک کۆمار سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆڕی منداڵانی بەسرە دەکات و لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی تەندروستی شارەکە دەبێت
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی چوارشەممە، ٧ی دیسێمبەر ٢٠٢٢، سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاری پسپۆڕی منداڵانی بەسرەی کرد و لەگەڵ ستافی پزیشکی کۆبووەوە.
سەرۆک کۆمار سەردانی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی کرد و ئاگاداری میکانیزمی کارکردن و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی نەخۆشەکان بو.
هاوکات سەرۆک کۆمار سەردانی بەشی شێرپەنجەی منداڵانی کرد و چاویکەوت بە بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و ستافی پزیشکی و گوێی لێگرتن لەبارەی پێداویستیەکان و دابینکردنی دەرمانی چارەسەری جۆراوجۆر بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، هەروەها خستەرووی چەند پێشنیارێک کە پەرە بەکارەکان دەدات.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی هەوڵدان و بۆ دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستییە پزیشکییەکان و دەرمان بۆ نەخۆشخانەکە کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە نەخۆشانی بەسرە و تەواوی پارێزگاکان دەکات، جەختیکردەوە لەسەر پێویستی گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی کە لە پێشینەی کارەکان بێت و پەیوەندییەکی متمانەی نزیک لەگەڵ هاوڵاتیان دروست بکات.
Presedent