سەرۆک کۆمار پڕۆژەی ئاوی عەباس بۆ پاڵاوتنی ئاو بەسەر دەکاتەوە
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی چوارشەممە ٧ی دیسێمبەری ٢٠٢٢، وێستگەی ئاودێری ئەلبیدا، پڕۆژەی ئاوی عەباس بۆ پاڵاوتن لە پارێزگای بەسرە بەسەرکردەوە.
سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە بەڕێوەبەری وێستگە و ژمارەیەک ئەندازیار و پسپۆڕ و گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی وردی کارەکانی وێستگەکە و توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکە گرت بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی هاوڵاتیان لە ئاوی خواردنەوە.
سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە پارێزگاری بەسرە لای ئێمە و دڵی عێراقیەکان ئازیزە، لە پێناو سەلامەتی عێراق و گەلەکەیدا قوربانی زۆری داوە و هەروەها بە یەکێک لە پارێزگایانە دادەنرێت کە پڕ خێرو بێرە و ئەرکی نیشتمانیە کە زیاتر گرنگی پێ بدرێت و ژێرخانەکەی زیاتر بەرەوپێش ببرێت.
هاوکات سەرۆک لەتیف جەمال رەشید داوای دروستکردنی وێستگەی تری پاڵاوتنی ئاوی دەریای کرد بۆ پڕکردنەوەی کەمیی ئاو و دڵنیابوون لەوەی عێراقییەکان کەموکوڕییان نابێت لە ئاوی پاک.
Presedent