سەرۆک کۆمار: میدیای ئازاد چاوی کۆمەڵە لەسەر لێپرسراوان، چاودێری هەڵەکان دەکات و دەستکەوتەکان دیاری دەکات

2022/12/08


 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید دوپاتیکردەوە کە پشتیوانی لە میدیای ئازاد دەکات بەوپێیەی چاوی کۆمەڵە لەسەر لێپرسراوان، چاودێری هەڵەکان دەکات و دەستکەوتەکان دیاری دەکات. ئەم لێدوانەی بەڕێزیان لە میانی پێشوازیکردنی بو لە کۆمەڵێک ئەکادیمیست و شرۆڤەکاری سیاسی و میدیایی، کە رۆژی  پێنجشەممە 8ی دیسێمبەری 2022، لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو. 

 لە میانەی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد  عێراق یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتان کە دەوڵەندە بە سەرچاوەی سروشتی و کشتوکاڵ و سەرچاوەی مرۆیی،  ئەو سەرچاوانەش توانای بنیاتنانی عێراقێکی نوێ و پێشکەوتوویان فەراهەمکردوە.

 فەخامەتی سەرۆک ئاماژەی بەوەشکرد کە گرنگیی زۆر بە مەسەلەی ئاو دەدات چونکە کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان دروست دەکات، رایگەیاند پێویستە توانای بەڕێوەبردن کارا بکرێت تاکو چارەسەر بۆ ئاستەنگەکانی ناو دۆسیەی ئاو بدۆزێتەوە و کاری جدی بکات بۆ ریشەکێشکردنی ئەم کێشەیە.
 لەدرێژەی وتەکەیدا، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکایەتی کۆمار بڕیاریدا ئۆرگانێک بۆ دیراسەکردنی دۆسییەی ئاو دروست بکات و هاوکاری جێبەجێکردنی پلانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بکات، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی هەموو لایەکدایە، بەتایبەتی بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو و ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئاو.

 سەبارەت بە زیندانیان و دەستبەسەرکراوان، سەرۆک لەتیف جەمال ڕەشید دووپاتی کردەوە سەرۆکایەتی کۆمار  پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان دەکات تاکو بار و دۆخیی تایبەتی دۆسیەکان رەچاوبکرێت.

 هاوکات سەرۆک کۆمار روناکی خستە سەر مەسەلەی گەندەڵی و پێویستی بەگژاچونەوەی لەلایەن هەمووانەوە، ئاماژەی بەوەدا بەرنامەی حکومەت بەرنامەیەکی بە بڕشتە و سەرۆکی حکومەت ویستی جێبەجێکردنی دەکات و بە هەنگاوی ڕاستەقینەش دەستیپێکردووە.

 لە بەشێکی تری قسەکانیدا ، سەرۆک کۆمار باسی لە دۆخی سیاسی عێراق کرد، جەختیکردەوە لەسەر پێویستی کارکردن بۆ نزیککردنەوەی دیدگاکان، بەتایبەت کە کێشە هەڵپەسێردراوەکان ئاڵۆز نین و دەتوانرێت بە پێی قانون و دەستوور چارەسەر بکرێن، پەلەش بکرێت لە  پەسەندکردنی قانونە هەڵپەسێردراوەکانی وەک قانونی نەوت و گاز.

 سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە دۆسییەی ئەو ئاوارانەی کە ئەمڕۆ لە دۆخێکی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن، جەختیکردەوە لە گرنگی هەوڵی هاوبەش و مرۆیی لە پێناو زامنکردنی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان ، دوای ئەوەی ژێرخانیان بۆ بنیاد دەنرێتەوە و کەشێکی ئەمنی گونجاویان بۆ دابین دەکرێت ، بۆیە باوەڕمان بە عێراقێکی بەهێز هەیە لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە، باوەڕمان بە مافی مرۆڤ هەیە، شانازی بە مێژوو و شارستانیەتی عێراقەوە دەکەین.

 هاوکات سەرۆک لەتیف جەمال رەشید باسی لە بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسەکانی کۆبونەوەی باڵای وڵاتانی عەرەبی لە جەزائیر و کۆنفرانسی کەشوهەوا لە شەرم شێخ کرد و ئاماژەیدا کە سەرکردە عەرەبی و بیانییەکان کە لە پەراوێزی دوو کۆبونەوەکەدا چاوی پێیان کەوتوە ، ویستیانە عێراق ڕۆڵی گرنگی خۆی لە ناوچەکەدا بگێڕێت چونکە فاکتەری سەقامگیرییە وەک چۆن ئامادەیی خۆیان بۆ هەماهەنگی و هاریکاری لەگەڵ عێراق دەربڕی لە هەموو بوارەکاندا.

 لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە سەردانەکەی بۆ پارێزگای بەسرە و ئەو کۆبوونەوانەی کەلە میانه سەردانەکەیدا سازیکردوە، رایگەیاند کە دەرفەتێکی ڕاستەقینە بووە بۆ گوێگرتن لە نیگەرانی و داواکاری و پێداویستییەکانی خەڵک، جەختیکردەوە کە ویستیەتی سەردانی هەموو پارێزگاکان بکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بارودۆخی هاوڵاتیان ببینن.

 لە بەرامبەردا ئامادەبووان چەندین بیرۆکە و دیدگایان سەبارەت بە ئایندەی ڕاگەیاندن و بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری و ئەمنی خستەڕوو، هەروەها ئامادەبووان باسێکی وردیان لەبارەی گرنگترین کێشەکان خستەروو کە ڕێگرن لە بەردەم کارەکانیان و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، ویستی خۆیان نیشاندا کە بەڕێزیان ڕۆڵی باوکایەتی لە نێوان هەموو لایەنەکان ببینێ بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراقییەکان بکات و سەقامگیری و گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی بەدەست بهێنێت، ئامادەبوان سەردانە سەرکەوتووەکەی سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگای بەسرە ستایشکرد، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخ و پێداویستی و کێشە و ئازاری عێراق هاووڵاتیان بێت.

Presedent

هەڵبژاردە