خانمی یەکەم پیشانگەی ژان کریستۆف بالۆ فۆتۆگرافەری بەناوبانگی فەرەنسی دەکاتەوە
خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ،ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی دیسێمبەری ٢٠٢٢، پیشانگەی ژان کریستۆف بالو فۆتۆگرافەری بەناوبانگی فەرەنسی کردەوە کە تایبەتە بە نمایشکردنی وێنەکانی داستانی گلگامێش و کۆکردنەوەی هەموو ئەو وێنانە لە دوو توێی کتێبێکدا.
لە میانی مەراسیمی کردنەوەی پیشانگەکە کە لە پەیمانگای ڕۆشنبیری فەرەنسی بەڕێوەچوو، نووسەر دیان دو سیلیە سوپاسی خاتوو شاناز ئیبراهیمی ئەحمەدی کرد کە لە یەکەم ساتەوە پاڵپشتی کردون بۆ ئەوەی لە عێراق کارەکانییان بە ئەنجام بگەیەنن.
خانمی یەکەم ستایشی ڕێکخەرانی پیشانگەکەی کرد، کە لە ڕێگەی هەوڵەکانیانەوە توانیان مێژووی پێنج هەزار ساڵەی میزۆپۆتامیا کۆبکەنەوە، پشتیوانی تەواەی خۆی بۆ دەربڕین.
لە بەرامبەردا نووسەری کتێبی فۆتۆگرافی فەرەنسی، ژان کریستۆف بالۆ، باسی لە گەشت و بە جێگەیاندنی کارەکەی و ئامادەکارییەکانی کە بۆ کتێبەکەی کردوە، کە وێنەی کەلوپەلە دێرینەکانی گلگامێشی لەخۆگرتووە کە لە مۆزەخانەکانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و عێراقدا پارێزراون.
Visible