خانمی یەکەم میهرەجانی شیعری ئەوروپی – عێراقی بۆ شاعیرانی گەنج دەکاتەوە
خانمی یەکەم، خاتو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەشدارییکرد لە میهرەجانی شیعری ئەوروپی-عێراقی، کە لە - هۆڵی مەحتای شاری بەغداد لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 3-دیسێمبەری-2022 بەڕێوەچوو،.
سەرەتای میهرەجانەکە بە وتارێکی خانمی یەکەم دەستیپێکرد و وتی : گرنگە هەمومان کۆببینەوە بۆ گوێگرتن لە دەنگی گەنجان کە شیعرەکانیان پێشکەش دەکەن و ئێمە نەک تەنها لە داهێنانی شیعر پاڵپشتیانین، بەڵکو لە هەموو بوارەکانی تری بەهرە، بەخشین، بەرهەمهێنان و داهێنانەکان” لەگەڵیانداین، وتیشی گەنجان توێژێکی گرنگی وڵاتن و لەوانەوە هێز و گەشەکردن و داهێنان بۆ وڵات بەدیدێت .
خانمی یەکەم لە وتارەکەیدا جەختیکردەوە لە گرنگی کارکردنی پێکەوەیی و لەگەڵ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵدا، بە دوور لە جیاکاری و رەتکردنەوە و پەراوێزخستن و رایگەیاند، با پێکەوە بۆ مێژوی تۆماربکەین کە چۆن هەموومان دەتوانین جێپەنجەیەکی ئەرێنی لەسەر مێژووی کاروانی نەوەکان بەجێبهێڵین کە هەنگاوەکانیان بە باشی بزانن و بەدوای کاری ئەرێنی بگەڕێن و ئەو رێگەیانە بگرنە بەر کە دەبێتە مایەیی زاڵبوون بەسەر ئاڵەنگارییەکان و ئاسانکردنی ئەرکە قورسەکان و لەو رێگەوە دەستکەوتی ئەرێنی بەدیدێت بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین ئامانجە گرنگەکان بەدەستبهێنین.
لە وتارەکەدا ئەوەشی وت "پێویستە گەنجان و ئەزمونی نەوەکانی پێشوو ببنە سەکۆیەک بۆ گەیشتن بە دیالۆگێکی عەقڵانی هۆشیار کە خۆی جوانی و ئارامی و داهێنان ببینێتەوە ، بە بەشداری کارا لەنێوان ژن و پیاودا، چونکە پێکەوە بنکەی هەرەمی دەستکەوتەکانن ، کۆمەڵ بەبێ بوونی ئەوان پێکەوە ناتوانێت هاوسەنگ بەدەست بێنێت”.
خانمی یەکەم ڕۆڵی ئەو لایەنەی بە بایەخەوە باسکرد کە میهرەجانەکەی سازکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووان خواست.
Visible