خانمى یەکەمى عێراق بازاڕ و ژمارەیەک شوێنەوار و خانوی دێرین و پرۆژەى نۆژەنکردنەوەى دەروازەى مەولەوى بەسەردەکاتەوە

2022/12/23


خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دوانیوەڕۆى رۆژى دووشەممە 12ی12ی2022 سەردانی ناو بازاڕى سلێمانی کرد و لەگەشتێکی مەیدانیدا هاوڕێ لەگەڵ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و هاشم عەبدوڵا بەرێوەبەرى مۆزەخانەى سلێمانی، بەردەرکى سەرا و ژمارەیەک باڵەخانە و خانووی کەلەپورى و دێرینی شار و پرۆژەى نۆژەنکردنەوەى دەروازەى شەقامى مەولەوى بەسەرکردەوە.
سەرەتا خاتوو شاناز سەردانی سەراى کۆنی سلێمانی کرد و لەنزیکەوە لەو گرفتانەى رووانی کەرووبەڕووى خانووە کەلەپورى و کۆنەکانی شاربۆتەوە، پاشان بۆ ساتێک گەڕانەوە بۆ سەردەمى زێڕینی سلێمانی لەنێو ئوتێل فەرەح لەناوجەرگەى بازاڕدا پشووی دا و لەگفتوگۆیەکدا باس لەگرنگی پاراستنی ئەم باڵەخانە دێرینانەکرا وەک بەشێک لەناسنامە و شارستانییەت و کلتورى شارى شاران.
دوایین وێستگەى سەردانەکەى خانمی یەکەمی عێراق بەسەرکردنەوەى کارەکانی نۆژەنکردنەوەى دەروازەى شەقامی مەولەوی بوو کە لەسەر تێچووى بەرێزیان کاری تێدا دەکرێت تا بەشێوازە کلتورییە کۆنەکەى خۆی و بەبەکارهێنانی بەردى هەورامان و لەسەر دەستی ژمارەیەک پیشەوەرى بەئەزمون بنەخشێنرێت و ببێتە وێستگەیەکی سەرنجراکێشی دەروازەى بازاڕ و چەقی شار کەڕووى جوانی سلێمانی پیشانی گەشتیاران بدات، 
خاتوو شاناز لەمبارەیەوە ووتی: هەندێک بیرۆکەى نوێ و جوان هاتۆتە پێشەوە کەبۆی زیاد دەکرێت، هیوادارم ئەم پرۆژەیە جوانییەکی تر ببەخشێت بەشارى شاران.

Visible

هەڵبژاردە