شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: مەسیحییەکان جێگای تایبەتیان هەیە لە دڵماندا
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لە بەغداد سەردانی کەنیسەی مار یوسف-ی کرد و لەلایەن کاردیناڵ لویس رۆفائیل ساکۆ پاتریارکی کەنیسەی کلدانی و کاسۆلیکی لە جیهان و عێراق پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەیدا خانمی یەکەمی عێراق، بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح-ەوە پیرۆزبایی لەمەسیحییەکانی جیهان بەگشتی و عێراق بەتایبەتی کرد، هاوکات هیوای خواست ساڵێکی پڕ ئارامی و ئاسوودەیی بەسەربەرن و ئەم جەژنە ببێتەمایەی خێر ئاسودەی بۆ هەموو گەلانی عێراق و مەسیحییەکان بەتایبەت.
وتیشی، مەسیحییەکان هەمیشە جێگای تایبەتیان هەیە لە دڵمان، پێکەوەژیان لەنێوان نەتەوە و ئایین و بیروباوەڕ و پێکهاتە جیاوازەکان یەکێکە لە شوناس و سیما جوانەکانی ووڵاتەکەمان.
خانمی یەکەمی عێراق لەبەسەرکردنەوەکەیدا دیاری تایبەتیشی بەخشییە منداڵان، لای خۆیەوە، کاردیناڵ لویس ساکۆ سوپاسی خانمی یەکەمی عێراقی کرد کە هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی مەسیحییەکان بووە، ڕاشیگەیاند، زۆردڵخۆشن بە سەردانی خانمی یەکەمی عێراق بۆ کەنیسەی ماریوسف.
Visible