سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە وەزیرانی ناوخۆ و داد
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید ، رۆژی پێنجشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٣، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە عەبدول ئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ و خالید شوانی وەزیری داد.
لە میانی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی چالاککردنی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتدا، بە شێوەیەک کە یارمەتیی مەسەلەکانی ئەمنی و قانونی بدات وەک بەرپرسیارێتییەکی بەکۆمەڵ و هاوبەش ڕێڕەوی خۆیان بگرنەبەر.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی چەسپاندنی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و دادپەروەری بۆ لێقەوماوان و پەرپێدانی ئەو هەوڵانەی کە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی دەستبەسەرکراوان و زیندانییەکان دراون، ئەمە جگە لە دابینکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی داد، ئاسانکاریکردن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی ڕۆژانە و بەشداریکردن لە ریشەکێشکردنی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی ڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆ و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی وەک شا دەماری لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری، و ڕەخساندنی کەشێکی سەلامەت بۆ ھاوڵاتیان، دوپاتیشیکردەوە کە پێویستە وەزارەت ھەوڵی جدی بدات بۆ پاراستنی ئاسایش و پرکردنەوەی بۆشایی ئەمنی کە تاقمە تیرۆریستییەکان دەقۆزنەوە و هەروەها فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیان.
سەرۆک کۆمار ئەوەی خستەڕوو کە وەزارەتی داد وەزارەتێکی گرنگە و پێویستە جێبەجێکردنی ئەو قانونانەی کە لە کاردان کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، لە ئەستۆ بگرێت، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ دەستبەسەرکراوان و سزادراوان و بەرزکردنەوەی میکانیزمەکانی مامەڵەکردن لەگەڵیان بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و دڵنیابوون لە پاراستنی کەرامەتیان، ئاماژەدان بە پێویستی پۆلێنکردنی شوێنەکانی دەستبەسەرکردن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تاوانکارانی تاوانی بچووک و نادروستەکان تێکەڵ بەوانە نەبن بە تاوانی قورس سزا دراوە.
لەمبارەیەوە وەزیری ناوخۆ ڕوونی کردەوە کە وەزارەت ڕێوشوێنی توند دەگرێتەبەر و سزای ئەو کەسانە دەدات کە دەرکەوتووە سەرپێچییان لە قانون و ڕێساکانی کارپێکراودا کردووە، یان ئەوانەی سەلمێنراون کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر دەستگیرکراوان و زیندانیان، ئەشکەنجەیان داوە، یان پێشێلی مافەکانیان کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی وەزارەت بەردەوامە لە دروستکردنی ئەو شوێنانەی کە بەرنامەی چارەسەرکردن بۆ ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت کە بە تاوانی بەکارهێنانی ماددە سرکەرەکان سزا دراون.
لە بەرامبەردا وەزیری داد دووپاتی کردەوە کە وەزارەت ڕێوشوێنی نوێی گرتووەتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی شوێنەکانی دەستبەسەرکردن کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی قۆناغی داهاتوو شایەتی گۆڕانکارییەکی بەرچاو دەبێت لە هەموو ئاستێکدا کە پەیوەندی بە خواردن و زیندانیانەوە هەیە، جگە لە وەرگرتنی فۆرمولێک کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە شوێنەکانی دەستبەسەرکردن و ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکان بۆ سەردانی خێزانەکانیان، ئاماژە بەوە دەکات کە وەزارەت دەستیکردووە بە پەرەپێدانی میکانیزم و تەکنیکە مۆدێرنەکان بۆ چاودێریکردنی ماددە قەدەغەکراوەکان لە زیندانەکان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا.
هەردوو وەزیر سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ پێشوازی گەرمی بەڕێزیان لە دۆسیەی دەستبەسەرکراوان و زیندانییەکان و هەروەها باسیان لە میکانیزمی کاری ئەو دوو وەزارەتە و ئەو ئاستەنگانە کرد کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، جگە لە گرنگیدان بەو پلانانەی کە بۆ پەرەپێدانی ئەدای کارکردن دامەزراون.
Presedent