لە میانی پێشوازی لە کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ.. سەرۆک کۆمار: پەسەندکردنی بودجە خاڵی دەستپێکی پرۆسەی گەشەپێدانە لە وڵاتدا
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی پێنجشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٣، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ پاتریاکی کلدانی لە عێراق و جیهان.
سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە عێراق سەقامگیری ئەمنی و سیاسیی بەخۆوە بینیوە کە پێویستە سودی لێببینرێت لە پێناو باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاریی، ئاماژەیکرد بە سەردانەکانی بۆ پارێزگاکانی بەسرە و موسڵ و کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڵاتیان و دیداری لەگەڵ مەسیحییەکان لە جەژنی کریسمسدا.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ئەمنی وڵات لە هەندێک وڵات باشترە، هەروەها بەرنامەی کاری حکومەت بریتیە لە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی ئابووری، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان، ئاماژەی بەوەشکرد، پەسەندکردنی بودجە دەبێتە خاڵی دەستپێک بێت بۆ پرۆسەی گەشەپێدان لە وڵاتدا، ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک میدیای ناوخۆیی و دەرەکی وێنەی ئەرێنی وڵات نیشان نادەن و تەنها سەرنج دەخەنە سەر نەرێنییەکان.
سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی دانەبڕاون و دەبێت ڕۆڵێکی کارایان پێبدرێت لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئیداریی، ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی کە هەموان پێویستە بەرگری لە مافی مەسیحییەکان بکەن کە بە دەستوور زامن کراوە بۆ هەموو هاووڵاتیان.
لای خۆیەوە کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی، هەروەها پشتگیری بەڕێزیانی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و ئامادەبوونی لە مەراسیمی کریسمس بە یاوەری خانمی یەکەم بۆ پیرۆزبایی لێکردن بە بایەخەوە وەصفکرد.
کاردیناڵ باسی لە کۆمەڵێک مەسەلە کرد کە ڕووبەڕووی مەسیحییەکان دەبنەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پێکهاتەی مەسیحی پابەندە بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆی و پشتگیری لە برایەتی نێوان هەموو چین و توێژەکان دەکات.
Presedent