سەرەخۆشی سەرۆک کۆمار بۆ کۆچی دوایی زانای ئاینی سادق ئەلحەکیم
سەرۆک کۆمار دکتور عبدولەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە 29-3-2023، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بەڕێز سەید عەممار ئەلحەکیم کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی زانای ئاینی سادق ئەلحەکیم، کوڕی شەهیدی میحراب ئایەتوڵا سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم ڕەحمەتی خودای لێبێت .
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:
" بەڕێز سەماحەتی سەید عەممار ئەلحەکیم و خانەوادەی خودالێخۆشبوو
سڵاوی خوداتان لێبێت
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زانای ئاینی سەید سادق ئەلحەکیممان پێگەیشت، کوڕی شەهیدی میحراب ئایەتوڵا سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم ڕەحمەتی خودایان لێبێت، نەوەی خانەوادەی بەڕێزی ئەلحەکیم کەبەخاوەن هەڵوێستی نیشتمانی شکۆمەند لەمێژوی عێراقدا ناسروان، هەروەک چۆن بە پایەیەکی ئاینی و جیهادی دادەنرێن .
بەم کۆستە گەورەیە، تەنها دەتوانین داوا لە خودای گەورە بکەین کە کۆچکردو بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی بخات و سەبوری خانەوادە بەڕێزەکەشی بداتەوە .
دکتۆر عەبدولەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆمار"
Presedent