سەرۆک کومار پێشوازیکرد لەسەرۆکی کڵێسای باڵای ڕۆژهەڵاتی ئاشوری لەعێراق و جیهان
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەمە 30-3-2023، لە کوشکی بەغداد، پێشوازیکرد لەسەرۆکی کڵێسای باڵای ڕۆژهەڵاتی ئاشوری لە عێراق و جیهان و پاتریارک، مار ئاوا ی سێیەم ڕوئێل و شاندی یاوەری.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە ئەمڕۆ شارەکانی عێراق ئارامن و ئەو پێشکەوتنە گرنگەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە لەسەر واقیعی ژیانی هاووڵاتیان و ڕوونیشیکردەوە کەحکومەت بەرنامەیەکی تۆکمەی هەیە پێکدێت لەپەرەپێدانی ئاسایش و سەقامگیری و پێشخستنی خزمە تگوزاریەکان و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری و هاندانی کەرتی تایبەت و گەشەپێدانی وەبەرهێنان.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەگرنگی بەرجەستەکردنی هاریکاری و پێکەوەژیانی کۆمەڵگەیی کرد لەنێوان پێکهاتەکانی گەلدا کەیەکێکە لەکۆڵەکەکانی ئاشتیی مەدەنی لەوڵاتدا و تیشکیشی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی کریستیانەکانیش لەبونیادنانی شارستانیەتی عێراق و بەشداریی کاریگەریان لە دەوڵەمەندکردنی کەلەپوری نیشتمانی و داهێنەری بەرهەمە هزریەکاندا.
لەلایەن خۆیەوە پاتریارک مار ئاوا ی سێیەم ڕوئێل سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێزیان دەربڕی بۆ هەوڵەکانی لەپاراستنی مافی ڕۆڵەکانی پێکهاتە ئایینەکان لەعیراق بەتایبەتی کریستیانەکان وئاماژەشی بەچەند یاسایەک کرد کە پەیوەستە بەژیان و گوزەرانیانەوە.
Presedent