بەچاودێری سەرۆک کۆمار (9) پارچە ئاسەوار ڕادەستی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئاسەوارو گەشتوگوزار کرا

2023/03/30


بەچاودێری سەرۆک کۆمار دکتۆر عەبدولەتیف جەمال ڕەشید (9) پارچە سەوار ڕادەستی سەرۆکی دەستەی ئاسەواری عێراقی، بەڕێز لیث مەجید حوسێن کرا کە لەلایەن باڵوێزخانەی کۆماری عێراق لە واشنتن وەرگیرابوو.
ئەمە لەمیانەی پێشوازیکردنی سەرۆک کۆماردا هات ، ئەمڕۆ چوارشەمە 30-3-2023 لەکۆشکی بەغداد لەبەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری و شاندی یاوەری کەپێکهاتبوون لە سەرۆکی دەستەی ئاسەواری بەڕێز لیث مەجید حوسێن و بەڕێوبەری گشتی مۆزەخانەکان، خاتوو لاما یاسر، و پارچەکان بریتین لە (7) مۆر کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی بابل و میزۆپۆتامیا کە لە ئۆفیسی داواکاری گشتی نیویۆرکەوە وەرگیراوە.
 دوو ئاسەواری دیکە (پارچەیەک عاج لە شێوەی ڕووخساری مرۆڤ) کە لە نووسینگەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی نیویۆرک (FBI) وەرگیراوە و تابلۆیەکی گڵینی سەدەی ناوەڕاستی بابلی کە لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی نیشتمانیەوە وەرگیراوە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستیی نۆژەنگکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی باڵەخانەی ئاسەوارییەکان و کۆشکەکانی پێشووی سەرۆکایەتی کە پشتگوێخراون و بەکاربهێنرێن بۆ خزمەتکردنی گەشتیاری و کەلەپور، جەختیکردەوە لەسەر پشتیوانی خۆی بۆ دوبارە نۆژەنکردنەوەی  مۆزەخانەکان و باڵەخانە کەلەپورییەکان.
سەرۆک کۆمار تیشکی خستە سەر پێویستیی گرنگیدان بە مۆزەخانەی نیشتمانی بەهۆی ئەو ناوبانگە نێودەوڵەتییەی کەهەیەتی و خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ نۆژەنگکردنەوە و چاککردنەوە بە شێوەیەک هاوتا بێت لەگەڵ مۆزەخانە نێودەوڵەتیی و کەلتوورییەکان، بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی ۆرک شۆپی کەلتووری و پەروەردەیی.
هەەروەها بەڕێزیان پێشنیاری دامەزراندنی سەنتەرێکی ڕۆشنبیریی  کوردی -عەربی کرد بۆ ڕێکخستنی کۆڕ و سیمیناری زانستی کرد.
لە بەرامبەردا وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و ئاسەوار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ گەڕاندنەوەی کەلەوپور و ئاسەواری دزراو، جەختیشی کردەوە کە ئەمە ئاماژەیە بۆ پەرۆشییان لە پاراستنی کەلەپوری گەورەی شارستانیەتی عێراق.
هەروەها وەزیر هیوای خواست کە سەرۆک کۆمار بیرۆکەی سازدانی فێستیڤاڵێکی شیعری عەرەبی-کوردی و کردنەوەی ماڵێکی فەرهەنگی لە هەڵەبجە کە شاعیران و نووسەران و مۆسیقاژەنان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت ، بگرێتە ئەستۆ .

Presedent

هەڵبژاردە